سەرۆك وەزیران جەخت لەسەر پێویستی ڕەنگدانەوەی سیاسەتی دانیشتووان لەسەر پلانەكانی وەزارەتەكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 29-10-2023, 16:11
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی جەختی لەسەر پێویستی ڕەنگدانەوەی سیاسەتی دانیشتووان لە پلانەكانی وەزارەتەكاندا كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای دانیشتووانی كرد، لەو ماوەیەدا ئەو پرسانەی لە بەرنامەی كاردا بوون تاوتوێ كران و هەندێك ڕاسپاردە كران ئاماژەی بەوەشكردووە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە تەواوكردنی جێبەجێكردنی سەرژمێری گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون كرا و ئەو ڕاسپاردانەی خستەڕوو كە لە كۆبوونەوەی هەماهەنگی نێوان وڵاتانی ئەنجومەنی عەرەبی بۆ دانیشتووان و گەشەپێدان دەرچوون، جگە لە ڕێكارەكانی پەیڕەوكردنی تا جێبەجێكردنی بەڵگەنامەی سیاسەتی نیشتمانی دانیشتووان 2023.
    سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە بەپێی بەیاننامەكە: پێویستە سیاسەتی دانیشتووان لە پلانەكانی وەزارەتەكاندا ڕەنگ بداتەوە، بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە بەرزكردنەوەی پێوەرەكانی پەروەردە، تەندروستی، كار، و نیشتەجێبوون.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : پێشنیاركرا گرنگی بە ئاسانكاریی پێداویستییەكانی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بدرێت، لە سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەتدا، هاوتەریب لەگەڵ ئەوەی لە بەرنامەی حكومەتدا هاتووە لە لایەنی پەیوەندیدار بە پێشكەشكردنی چاودێری و چاكسازیی كارگێڕی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و ئاماژە بەوە دەكات كە پێشنیاركرا پشتگیری لە كارەكانی دەستەی چاودێری منداڵان و دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و كەمئەندامی بكرێت، هەروەها پەرەپێدانی تواناكانی پێشكەشكارانی خزمەتگوزاری تەندروستی زاوزێ لە دامەزراوە تەندروستییەكان.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كۆبوونەوەكە پێشنیاری پاڵپشتیكردنی جێبەجێكردنی ستراتیژی نیشتمانی تەندروستی قوتابخانەكان لە قوتابخانە ناوەندییەكان بۆ كچان و كوڕان كرا، جگە لە تەرخانكردنی بودجەی گونجاو لە سندوقی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بۆ پشتگیریكردن لە جێبەجێكردنی بەرنامەكانی گەشەپێدان كە پەیوەندییان بە میحوەرەكانی سیاسەتی دانیشتووانەوە هەیە.
    •••••
    29- تشرینی دووەم- 2023