بەغداد/ IINA
ئەمرۆ یەک شەممە "عەون دیاب " وەزیری سەرچاوەکانی ئاو ، دووپاتیکردەوە کە پێنج ڕێکاری سەرەکی گیراونەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمی ئاو.
وەزارەتی سامانەکان لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- "عەون دیاب" وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، سەرۆکایەتی وەفدی عێراقی بەشداربوون لە هەفتەی ئاوی قاهیرە لە کۆماری میسری عەرەبی ، کە لە ماوەی 29/10/2023 تاوەکو 2/11/2023 لە ژێر دروشمی کارکردن و گونجاندن لە کەرتی ئاو بەڕێوە دەچێت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- وەزیر سەرچاوەکانی ئاو وتارێکی پێشکەش کرد وتیایدا باسی لەوە کرد کە عێراق بەدەست کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەناڵێنێت و کاردانەوەی ئەم دیاردەیە لە گۆڕانکارییەکانی هۆکارەکانی کەشوهەوادا، لەوانە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، کەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارین و زیادبوونی بەهەڵمبوون و نەبوونی ڕێژەی باشی بارانبارین و سەرچاوەی ئاو لە وڵاتانی سەرووی عێراق .
"عون دیاب " جەختی لەوە کردەوە کە "بەرزی پلەکانی گەرما،وشکەساڵی وبەبیابانبوون کاریگەری نەرێنییان لەسەر کەرتی کشتوکاڵ هەبووە.
راشیگەیاند :- کە وەزارەت چەند ڕێوشوێنێکی گرتووەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمی ئاو بە درووستکردنی وێستگە بۆ چارەسەرکردن و وەبەرهێنانی ئاوی ئاوەڕۆ کە وزەی پاک لە ناوەند و باشووری وڵات بەکاردێت بە ئامانجی کەمکردنەوەی چڕیی خوێ لە ڕووباری فورات و زۆرترین سەرچاوەی ئاو وەک هەنگاوی یەکەم، لەگەڵ دروستکردنی پڕۆژەی گەورەی ئاو لە پارێزگای بەسرە و پڕۆژەکانی تر بۆ چارەسەرکردنی ئاوی پیس بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینێت بۆ پشتیوانیکردن لە کەرتی کشتوکاڵ، هاوکات هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنی هەمیشەیی لەبارەی پرسی ئاو.