لە سلۆڤاکیا و وڵاتانی ترەوە وەرزێکی تایبەت بۆ پێشوازی لە لێشاوی گەشتیارانی بیانی لە زیقار

ناوخۆ
  • 29-10-2023, 15:45
  • +A -A

    INA/زیقار
    پارێزگاری زیقار وەرزێکی نوێ گەشتیاری بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، دوای سەردانی لێشاوی زۆرێک لە شاندە بیانیەکان بۆی، کە سەردانی ئەهواڕ  و شوێنەوار و ژینگەی میراتی دەگمەنی پارێزگاکە دەکەن
    "ئەسعەد قرغولی"بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری زیقار ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند :-پارێزگاری زیقار جموجۆڵێکی گەشتیاری جیاوازی بەخۆیەوە بینیوە کە زۆرێک لە گروپە گەشتیارییە بیانیەکان دێن بۆسەردانی شوێنە گەشتارییەکان لە ئەهوارەکان  و شوێنەوارەکان و مۆزەخانە، و ئەمەش جولەیەکی ئەرێنییە بۆ کەرتی گەشتیاری پارێزگاکە . 
    "قرغولی " ئاماژەی بەوەشکرد:- دەستەی گەشتوگوزار لە پارێزگاکە ئاسانکاری و ئامادەکاری پێشکەشکردووە، لەوانە ئاسانکاری بۆ هاتنە ناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو وڵات لەڕێگەی پێدانی (ڤیزا) ڕاستەوخۆ لەکاتی چوونە ناو دەروازە و فڕۆکەخانەکان. 
    سەبارەت بە جولەی گەشتیاری ناوخۆیی، ئەو بەرپرسەی کەرتی گەشتیاری وتی :- بەهۆی دەستپێکردنی ساڵی خوێندن و دابەزینی ئاستی ئاوەوە، جولەی گەشتیاری ناوخۆیی وەک پێویست نابێت . 
    ووتیشی :-گروپە گەشتیارییەکان بەردەوامن لە هاتنیان بۆ پارێزگای زیقار، و لەم دواییانەدا پێشوازییان لە وەفدێکی گەشتیاری لە ویلایەتی سلۆڤاکیا کرد، کە بۆ سەردانی  ئەهوارەکان جەبایش هاتبوون، کە لەوێدا کانی و ئاو و ماسی گیراو و ژینگەیەکی میراتی دەگمەنی تێدایە.