بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ یەك شەممە، سەردانی بەرێوەبەرایەتی خانەنشینی لە پارێزگای بەسرە كرد بۆ بەئاگابوون لەكێشە و گرفتی ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی ئەو بەرێوەبەرایەتییە دەكەن. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" عەبادی سەردانی بەرێوەبەرایەتی خانەنشینی بەسرەی كرد بۆ ئەوەی راستەوخۆ ئاگاداربێت لەكێشە و گرفتی ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی ئەو بەرێوەبەرایەتییە دەكەن". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتوو" عەبادی لەگەڵ ژمارەیەك لە خانەنشینان وتوێژی كرد سەبارەت بەو كاتەی كە پێویستە مامەڵەكانیان تەواو بكەن و ئەو كێشە و گیروگرفتانەی روبەرویان دەبێتەوە لەو كاتەی سەردانی ئەو بەرێوەبەرایەتییە دەكەن". لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە" سەرۆك وەزیران بەرپرسانی بەرێوەبەرایەتی خانەنشینی بەسرەی راسپارد رێگەچارەی بەپەلە بدۆزنەوە بۆ تەواوكردنی مامەڵەی خانەنشینان، رۆژانەش چاودێری مەیدانی كاری فەرمانبەرانیان بكەن".