ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران گرنگی دانانی یاسایەک بۆ چاکسازی ئابووری ڕوون دەکاتەو

ئابوری
  • 29-10-2023, 15:30
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح"ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران خاڵی هاوبەشی نێوان دەوڵەت و کەرتی تایبەتی خستەڕوو،کەتیایدا گرنگی  یاسای چاکسازی ئابووری ڕووندەکاتەوە.
    "مەزهەر محەمەد ساڵح "بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-دیدگای ئابووریی ئێستا و داهاتووی حکومەت لە بەرنامەی حکوومەتەوە دەبێت لە ڕێگەی زۆر میحوەرەوە کە تیشک دەخاتە سەر وەسفکردنی ئایندەی سیستمی ئابووری لە وڵاتدا، لە ڕێگای لە بنیاتنانی هاوبەشییەکی ڕاستەقینە لە نێوان دەوڵەت و کەرتی تایبەتدا، بە ئامانجی دروستکردن و بەرەوپێش چوونی  ورد لە باڵادەستی کرێی نەوت لە هێشتنەوەی وڵات بە دیل بۆ تاکلایەنەی ئابووری و وەرگرتنی داهاتی سامانی نەوت بە تەنیا وەک تاکە بنەمایەک بۆ دابینکردنی دارایی چالاکییە بەرهەمدارەکان لە ئابووریدا.
    ڕوونیشیکردەوە:- هەلی هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت ئەمڕۆ ڕێگەی جیاوازی گرتۆتەبەر، لەنێویاندا هاوبەشی دارایی، کە بریتین لە دەرکردنی بۆندەکانی ئاوەدانکردنەوە بەرەو سەرچاوەکانی بازاڕ.
    ئەو ڕاوێژکارە داراییەی سەرۆک وەزیران ڕاشیدەگەیەنێت :- کە کەرتی تایبەت بەشداری دەکات لە دابینکردنی گەشەپێدانی ئابووری،ئەوە جگە لە ڕۆڵی سندوقی گەشەپێدانی عێراق،کەخۆی لە  زیادبوونی دارایی ڕاستەوخۆ لە حکومەتەوە دەبێت بۆ دابینکردنی پێویستی چالاکییەکانی کۆمەڵگا بۆ دابینکردنی دارایی و وەبەرهێنان لەسەر ئاستە جیاوازەکان، بەپێی ستراتیژییەک کە چالاکی بچووک و مامناوەندەکان دەکاتە ئامانج .
    روونیشیدەکاتەوە :- کە حکومەت وەک گەرەنتیکەرێکی ڕاستەقینە رۆڵی هەیە لە دابینکردنی تەکنەلۆژیا  بۆ چالاکییە تایبەتەکان، بەتایبەتی لە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵییەکان و چالاکییە دیجیتاڵییەکانی دیکەدا.
    جەختیشی لەوە کردەوە کە هاوبەشییەکی گەرەنتیکەرە بۆ دابینکردنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ وڵات  لە چوارچێوەی دیدگای هاوبەشی نێوان دەوڵەت و کەرتی تایبەت بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەشەپێدانی یەکگرتوو کە تێیدا سەرچاوە مرۆیی و دارایی لە نێوان دەوڵەت و کەرتی تایبەت  کۆبکرێنەوە بۆ پشتگیری تەکنەلۆژیا. 
    لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- یاسای چاکسازی ئابووری، کە بۆ جێبەجێکردنی  پێویستی بە شێوازێکی نوێی هاوبەش هەیە  لە وەبەرهێنان  و چالاکییە ئابوورییە ستراتیژییەکان، بەتایبەت لە نێوان کەرتی تایبەتی بەرهەمهێن و حکومەت، بۆ درێژکردنەوەی چالاکییەکانی وەبەرهێنان بۆ ناوچە بەرفراوانەکان، کە وەک سەرچاوە گرینگ ئیستغلال نەکراوەکان بۆ  ژێرخانی هاوبەش لە بەڕێوەبردن.