وەزیری پلاندانان :- پلانێک ئامادەیە بۆ کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن

ناوخۆ
  • 29-10-2023, 15:30
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ یەک شەممە "محەممەد عەلی تەمیم" جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان،جەختی لە گرنگی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کردەوە بۆ پشتگیریکردن لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.
    تەمیم لە وتارێکدا  لە میانی کۆنفرانسی (دەستپێشخەری عێراق و گۆڕانی کەش و هەوا) کە لەلایەن نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بەڕێوەدەبرا ، و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی رووماڵکردنەبوو ، وتی: هەڵوێستی عێراق پتەو و پرەنسیپییە سەبارەت بە پرسی فەڵەستین،ئەوەی قەوارەی زایۆنی بەرامبەر غەززە دەیکات ڕەتیدەکەینەوە ، ئێمە هاودەنگی و پشتیوانی تەواومان بۆ گەلی غەززە  لە بەرگریکردن لە مافەکانیان دووپات دەکەینەوە، هەروەک داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستێکی ڕوونیان هەبێت لە ڕەتکردنەوە و ئیدانەکردنی تاوانەکانی ئیسرائیل.
    هەروەک وەزیری پلاندانان جەختی لە گرنگی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کردەوە بۆ پشتگیریکردن لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.
    هەر لەمیانی کۆنفرانسەکەدا "تۆماس سیلەر " باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا،رایگەیاند:-کە عێراق لە ڕیزی وڵاتانی جیهانە لە بەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا، هاوکات ئاماژەی بە هاوکارییەکانی یەکێتی ئەوروپا کرد لەگەڵ عێراق بۆ پشتیوانیکردن لە ئاستی ئابووری و گۆڕانی کەشوهەوا.ووتیشی :- بەرپرسیارێتییەک هەیە کە دەکەوێتە سەر نەوەی ئێستا  لەبەرامبەر تەحەددیاتەکان، لەوانەش تەحەددای ئابووری.
    روونیشیکردەوە :- کە بەڵێن هەیە بۆ گەیشتن بە سفر دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن،تەئکیدیشی لەوە کردەوە  کە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا پێویستی بە هەوڵی پەرۆش هەیە لە چوارچێوەی یاسای زیندو، کە ئەوە  بەشێکە لە تەحەددیاتی جیهان.
    لەبەشێکی کۆنفرانسەکەدا "نزار ئامێدی" وەزیری ژینگە پێشکەوتنی ستراتیژییەکانی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوای پشتڕاستکردەوە،کە ئاماژەیە بۆ پەرۆشی عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.
    ئامێدی ڕاشیگەیاند :- کە عێراق بەدەست کاریگەرییە نەرێنییەکانی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا دەناڵێنێت، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق وەک وڵاتێکی گەشەسەندوو، پێی وایە چارەسەری کێشەی گۆڕانی کەشوهەوا تەنیا بە بەشداری کاریگەری هەموو وڵاتان دەکرێت لە چوارچێوەی پرەنسیپەکانی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا و ڕێککەوتنی پاریس، کە لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی هاوبەش بنیات نراوە.
    هەروەک ووتیشی :- عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین زیانی بەردەکەوێت لەبەر گۆڕانی کەشوهەوا، بەتایبەتی لە کەرتی ئاودا، بەڵام هەوڵدەدات کەشێکی گونجاو لە  سەوز کردن بەردەوامبێت  و چارەسەر لەسەر بنەمای سروشت دروستبکات، ئەمەش پێویستی بە کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی هەیە لە هەموو جۆرەکانی بۆ دروستکردنی دەرفەتی هاوسەنگ لەگەڵ پێداویستییە نیشتمانییەکان.