سەرۆکی کۆمار جەخت لەسەر گرنگی ئێستای پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئوسترالیا دەکاتەوە

سیاسی
  • 29-10-2023, 14:00
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"لەتیف جەمال ڕەشید"سەرۆک کۆمار،لە کۆشکی بەغدا، پێشوازیکرد لە" پاولا گانلی " باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق،بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی.
    لەبەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتوە :- لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئوسترالیا و پێویستی بەهێزکردن و پەرەپێدانیان و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکانی کردەوە لەو بوارانەی کەپرسی هاوبەشن، بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵاتی دۆست.
    بەپێی ناوەرۆکی بەیاننامەکە،سەرۆک کۆمار  سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی کرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
    لەلایەن خۆشیەوە  باڵیۆز "پاولا گانلی" دڵخۆشی و شانازی خۆی دەربڕی بە کارکردنی لە عێراق و جەختیشی لە خواستی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.