بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی بۆ ناوەندی لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) ڕاگەیاند.
"نەعیم عەبودی"وەزیری خوێندنی بڵا و توێژینەوەی زانستی،لە میانی کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنەکە، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند:- کە (237,066) خوێندکار لە چوارچێوەی کەناڵی گشتی و خانەوادەی شەهیدان وەرگیراوەن،هەروەها (7998) خوێندکاریش لەرێگای کەناڵی ڕاستەوخۆ وەرگیراوەن و (227) لە رێگای کەناڵی نوخبەوە وەرگیراون.
وەزیری خوێندنی باڵا ڕوونیشیکردەوە:- کە ژمارەی وەرگرتنی خوێندکاران لە بەشە پزیشکیەکان گەیشتۆتە (9333) خوێندکار، کە (4,931) خوێندکار لە کۆلێژەکانی پزیشکی کشتی و (2,019) خوێندکار لە کۆلێژەکانی پزیشکی ددان، و (2,383) خوێندکار لە کۆلێژەکانی دەرمانسازی، هاوکات کەمترین کۆ نمرە بۆ کۆلێژە پزیشکییەکان کە ئاماژەیان پێکراوە ( 99.43)، پزیشکی گشتی و(98.86) پزیشکی ددان و (98.43) دەرمانسازییە.
وە وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی پێکرد:- ژمارەی وەرگیراوان لە بەشی ئەندازیاری (21 هەزار و 47) خوێندکارە ، هەروەها لەبەشی زانستەکان (29 هەزار و 160)، و لەبەشی یاسا (4 هەزار و 722)، لەبەشی کارگێڕی و ئابووری (25 هەزار و 76)، و لەبەشی تەکنەلۆجیای پزیشکی و تەندروستی (2 هەزار و 798)،و لە پەرستاری (3 هەزار و 100)، و لە پزیشکی ڤێتێرنەری (1000) 2,264)،و لە کشتوکاڵ (4,109)، لەبەشی هونەر (9,757)، و لەبەشی زمانەکان (2,774) ) و لەبەشی پەروەردە و پەروەردەی بنەڕەتی (52432)، و لە پەیمانگا پزیشکییەکان (17362) و لە پەیمانگا تەکنەلۆژییەکان (8230)وەرگیراون.
وەزیری خوێندنی باڵا ڕێنمایی زانکۆکانی کرد کە دەست بە ڕێکارەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بکەن و داتا و ئەنجامی وەرگرتنی ناوەند پەسەند بکەن کە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت بەم ناونیشانە و (www.mohesr.gov.iq) و دەروازەی پلاندانان و خوێندن و بەدواداچوون بەم ناونیشانە (www.dirasat-gate.org) دانراون.