بەغداد/INA
ئەمرۆ یەکشەممە، بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی مەترسیداری لە ئەنبار ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- لە ئۆپەراسیۆنێکدا و بەپێی زانیاری هەواڵگری دروست لە فیرقەی دەی هەواڵگری سەربازی، و بە هاوکاری هێزێک لە لیوای سی و نۆ و هەروەها لیوای حەوتی هێزەکانی حەشدی شەعبی، ئەندامێکی تیرۆریستی سەر بە چەتەکانی داعش دەستگیرکرا لە ئەنبار ، کە بەشداری لە کوشتنی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان کردوە لە ساڵی 2014 لە ناوچەی حەلەبسە و بنکەی پۆلیسی قەزای کەرمەی تەقاندۆتەوە .
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکانی دژی، بەپێی پێویست ڕادەستی لایەنی داواکار کراوە.