بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ،ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە پێشبینی
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- بۆ سبەی دووشەممە، ئاسمانی وڵات لەناچەکانی ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە شەودا، لە ناوچەکانی باکور و باشووریش ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، هەروەها هیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرمای ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوردا روونادات و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی باشووری وڵات.
وەک ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە:-بۆ ڕۆژی سێ شەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئاسمانی وڵات نیمچە هەور دەبێت،بەڵام لە ناوچەکانی باکور ئاسمان لە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵاتدا کەمێک دادەبەزن.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە :-کە بۆ ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجاریش دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری باران بارین لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا، هەروەک ئاسمانی باکور هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینێکی سوک، لە باشووری وڵاتیش ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە ڕۆژانی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات.
راگەیەندراوەکە بۆ ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژی پێنجشەممە ڕوونیکردۆتەوە :- کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران بارانبارینی پەرشوبڵاو، لە ناوچەکانی باکووری وڵاتیش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران بارینێکی کەم، هەروەها پلەکانی گەرما لە تەواوی وڵات کەمێک دادەبەزێت.