لەهەولێر.. نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 100 قه‌روێله‌یی تایبه‌ت به‌سوتان دروست ده‌كرێت

ناوخۆ
  • 29-10-2023, 10:54
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA

     ئومێد خۆشناو پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاند كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌درێژه‌ی كاره‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی  له‌بواری ته‌ندروستی، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی (100) قه‌روێله‌یی تایبه‌ت به‌نه‌خۆشه‌كانی سوتان دروست ده‌كات. 

    ئومێد خۆشناو پارێزگای هه‌ولێر به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" بە گوژمەى زیاتر لە (9 ملیار دینار) نەخۆشخانەیەکی (100) قەرەوێڵەیی سوتان دروست ده‌كرێت.

    هه‌روه‌ها زیاتر روونیكرده‌وه‌" كه‌لەم نزیکانەش لە ڕێگای پارێزگای هەولێرەوە دەست دەکرێت بە دروستکردنى گەورەترین نەخۆشخانەی (100) قەرەوێڵەیی سوتان لە سەر ڕوبەری (89,000م2)، بۆ ئەم پڕۆژەیەش گوژمەی (9 ملیار و 200 ملیۆن دینار) تەرخانکراوە و لە ئێستاشدا هەموو ئامادەکاریەکان بەکۆتاهاتوون بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە و بەم نزیکانە دەخرێتە تەندەر و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

    خۆشناو ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌پارێزگاى هەولێر جگە لە بەردەوامیدان بە گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییە پێویستیەکان لە سەرجەم گوند و ناحییە و قەزاکانى بەبێ جیاوازى و بە شێوەیەکى یەکسان، بە تایبەتى بۆ گەڕەک و شوێنە هەژارنشینەکان، لە چوارچێوەى پەرەپێدان و خزمەتکردنى زیاترى کەرتى تەندروستى گشتیى لە پێناو سەلامەتى و پاراستنى گیانى هاوڵاتییان، لە ماوەی ساڵى ڕابردوودا بۆ نۆژەن کردنەوە و دابینکردنى پێداوییستی و ئامێری پزیشکی  نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستیەکانى سنوورى پارێزگاکەى زیاتر لە (2 ملیار دینار)ى لە کەرتی تەندروستی خەرج کردووە.