رووه‌یزی: عێراق له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێك له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌له‌ستینه‌

سیاسی
  • 29-10-2023, 10:49
  • +A -A

    بەغدا - INA    ـ ئه‌حمه‌د سومه‌یسم

     ئه‌حمه‌د رووه‌یزی باڵیۆزی فه‌له‌ستین له‌عێراق دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌عێراق له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێك له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌له‌ستینه‌.

     رووه‌یز له‌وته‌یه‌كی دا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، راگه‌یاندووه‌" عێراق له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێك پشتگیری گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌كات، وروونیكرده‌وه‌ كه‌له‌سه‌ر ئاستی سیاسی بزاڤێكی زۆر ‌ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ هه‌یه بۆ پشتگیریكردنی فه‌له‌ستین، به‌هه‌مان شێوه‌‌ش له‌سه‌ر ئاستی پارت و هێزه‌ سیاسیه‌كان و پیاوانی ئایینی و هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌. 

     هه‌روه‌ها وتی" ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراقی به‌شداریان كردووه‌ له‌روونیكردنه‌وه‌ی راستیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌گه‌لی فه‌له‌ستینی سته‌م لێكراو، وته‌كه‌زی كرد كه‌غه‌ززه‌ تائێستا له‌ئاسمان و زه‌مین‌ و ده‌ریاوه‌ له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك كه‌ئامانجی ده‌ركردنی گه‌لی فه‌له‌ستینه‌ له‌خاكه‌كی بۆمبه‌باران ده‌كرێت. 

     رووه‌یزی ئاماژه‌ به‌وه‌دا كه‌گه‌لی فه‌له‌ستین هه‌ر ده‌مێنێت له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی و ئه‌مه‌كداری پیرۆزیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ و ئازاد و سه‌ربڵند و شه‌هید له‌ژێر خاكی فه‌له‌ستین.