بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی ئەنبار، تۆڕێکی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەری لە دەروازەی قائیم هەڵوەشاندەوە و دەستگیرکردنی باندەکەشی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- بەپێی بڕیاڕی دادوەر، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی ئەنبار ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی پێشوەختەی لە دەروازەی قائیم بە هاوکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدا دوای دانانی بۆسەیەک، دواجار ئەندامانی تۆڕە نێودەوڵەتیەکە ، کە دەستیان چۆتە چەندین تاوان لەسەرووی هەموویانەوە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- تۆڕەکە لە چوار بازرگانی ماددە هۆشبەر پێکهاتووە، کە ماددەی هۆشبەریان لە جۆری حەشیش و جۆری تری کپتاگۆنیان پێ بوو ،هەروەک تۆمەتباران بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانە خۆیان دەستبەسەرکراون.