بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و جەنجاڵی لەسەر رێگاکانی هاتوچۆ لە بەغدای پایتەخت رێگایەکی دیکە کرایەوە

ناوخۆ
  • 28-10-2023, 22:00
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە"ئیحسان عەوادی" بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران،پڕۆژەی ڕێگای وزەی ئەتۆمی کردەوە، کە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە داخرابوو.
    لەمیانی کردنەوەی ڕێگاکەشدا"محەمەد عەتا"پارێزگاری بەغدا،دووپاتی کردەوە،کە کردنەوەی ڕێگاکە،لەچوار چێوەی نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتووچۆیە.
    "محەمەد عەتا "لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند:-پرۆژەی ڕێگای وزەی ئەتۆمی کە ئەمڕۆ کرایەوە درێژیەکەی 10 کیلۆمەترە و  بەرەو ناوچەی زەعفەرانیە درێژ دەبێتەوە .
    ووتیشی :-لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە ڕێگاکە داخراوە، و کردنەوەی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی  و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆ.
    ئاماژەی بەوەشدا:- کە پارێزگاری بەغدا پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی هەیە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ و ڕێگای سندیباد و وزەی ئەتۆمیش بەشێکن لەم  پرۆژانە.