ئەحمەد سەحاف: عێراق هەڵوێست و پرەنسیپی خۆی لەبارەی پەیوەستبوون بە بڕیارنامەی وەستاندنی شەڕی دژی غەززە پشتڕاستکردۆتەوە

سیاسی
  • 28-10-2023, 21:30
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەحمەد ئەلسەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دووپاتی کردەوە کە عێراق  لەبارەی پەیوەست بوون بە بڕیاری وەستاندنی شەڕی غەززە هەڵوێست و پرەنسیپی خۆی پشتڕاست کردۆتەوە.
    "سەحاف"  بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- عێراق هەڵوێست و پرەنسیپی خۆی  لەبارەی پەیوەستبوون بە بڕیارنامەی وەستاندنی شەڕی دژی غەززە پشتڕاستکردۆتەوە ، کە لە دانیشتنی شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەندیکرد. 
    ئاماژەی بەوەشدا :- کە ئێمە ڕەخنە و تێبینی خۆمان لەبارەی هەندێک لەو وشانە خستۆتەروو کە  لە بڕیارنامەکەدا هاتووە، کە دژایەتی یاسا نیشتمانییەکانمان دەکەن، لەوانەش بژاردەی چارەسەری دوو دەوڵەتی و یەکسان  لە نێوان هاوڵاتیانی مەدەنی فەلەستینی و ئیسرائیلی.
     روونیشی کردەوە :- کە عێراق هەڵوێستی پرەنسیپی و پتەوی خۆی سەبارەت بە پرسی فەلەستین و مافی گەلەکەی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی نەگۆڕە کە پایتەختەکەی قودسی پیرۆزبێت.
    ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەنگی ئێمە لەگەڵ بڕیاری ڕاگرتنی شەڕی دژی غەززەیە لە چوارچێوەی دیدگایەکی نەتەوەیی عێراقدا.