بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە"ئیحسان عەوادی"بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران،رێگای سندیبادی کردەوە.
لە وتارێکدا لە میانی کردنەوەی ڕێگای سندیباد،کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ئامادەی بوو ، عەوادی ڕایگەیاند: شانازی دەکەم کە ئەم ڕێگایە بەناوی "محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران بکەمەوە،ئەم پڕۆژەیە دەبێتە پڕۆژەیەکی گەورە بۆ شارەکە ، دوای دووەم شاری پزیشکی لە بەغدا کە لەسەر ڕووبەری 400 دۆنم ، ئەوە جگە لە درووستکردنی گەورەترین پڕۆژەی دارستان، لەسەر ڕووبەری 5 هەزار دۆنم لە تەواوی ناوچەی سەربازگەی ڕەشید،و لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو کارەکان دەست پێدەکەن.
هەروەک دەستخۆشی لەو هەوڵانە کرد کە بەشداربوونە لە کردنەوەی ڕێگای سندیباد، کە ماوەی 6 مانگی خایاند، بەتایبەتی ئەمینداریەتی بەغدا و پارێزگاری بەغدا و وەزارەتی ئاوردانکردنەوە و شارەوانی، و تیمی ئەندازیاری پرۆژەکە.