کۆمسیۆنی دەستپاکی: بەتۆمەتی گەندەڵی و سەرپێچیکردن لە ئەرکەکەی پارێزگاری پێشووی دیوانیە رووبەرووی دادگا کردەوە

سیاسی
  • 28-10-2023, 17:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە، کۆمسیۆنی دەستپاکی بە تۆمەتی گەندەڵی بانگهێشتی پارێزگاری پێشووی دیوانیەی کرد.
    کۆمسیۆنی دەسپاکی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە دوای پێداچونەوە بە دۆسیەکانی کۆمسیۆنی دەستپاکی لە دیوانیە ،فەرمانی بانگهێشتکردن و لێکۆڵێنەوەی زیاتری بۆپارێزگاری پێشووی دیوانیە دەرکرد،بە تۆمەتی تێوەگلانی لە سەرپێچی لە گرێبەستی پێدانی پێشینە بۆ نەخۆشخانەی (غەماس)، جگە لە سەرپێچیکرد لە تەرخانکردنی بودجە بۆ ساڵەکانی (2015، 2017، 2018).
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-دادگای لێکۆڵینەوە تایبەت بەو دۆسیە لە کۆمسیۆنی دەستپاکی،بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (331)ی یاسای سزادانی هەموارکراو ژمارە (111ی ساڵی 1969) فەرمانی لێکۆڵینەوەکەی دەرکردوە.