بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پەروەردە خشتەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەمی قۆناغی شەشەمی ئامادەیی ئاشکراکرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەمی قۆناغی شەشەمی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ی بڵاوکردەوە و تیایدا کات و رۆژی تاقی کردنەوەکان لە خشتەکەدا خراوەتەروو :-