هەولێر-INA
ئەمڕۆ شەممە 10/28 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئێریك شۆڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق كرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ناردووە و راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا دوایین گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ كرا.
تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پێویستیی دابینكردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، بە تایبەتی دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم، بە داتا و زانیاری وردەوە، ڕوونكردنەوەی پێویستیان پێشكەشی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدراڵ كردووە و پێویستە حكومەتی فیدراڵیش، شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت، چونكە ناكرێت چیتر مافی مووچەخۆرانی هەرێم پێشێل بكرێت.
گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان و پاراستنی نێردە دیپلوماتییەكان و هێزەكانی هاوپەیمانان، بەشێكی دیكەی گفتوگۆكانی كۆبوونەوەكە بوو.