بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە بانكی ڕافیدەین خستنەبازاڕی فۆڕمی تۆماركردنی ئەلیكترۆنی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران ڕاگەیاند.
بەیاننامەیەكی بانكەكە كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : دەستیكردووە بە وەرگرتنی داواكاری گەشتیاران لە ڕێگەی فۆڕمی تۆماركردنی ئەلیكترۆنی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیارەكە بە چوونە ناو ماڵپەڕەكەوە.
بانكەكە داوای لەو كەسانە دەكات كە دەیانەوێت ناوی خۆیان تۆمار بكەن و داتای دروست بدەن،بە وردی پڕبكەنەوە، دڵنیابن لەوەی كە زانیارییەكان ڕاستن و هیچ بوارێك پشتگوێ نەخرێت.