بەشداری چالاكانەی عێراق لە یەكەم ڕۆژی پاڵەوانێتی مەلەوانی عەرەبی

وەرزش
  • 28-10-2023, 12:56
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    یەكەم ڕۆژی شەشەمین پێشبڕكێكانی پاڵەوانێتی مەلەوانی گشتی عەرەبی (پیاوان و ئافرەتان) شایەتحاڵی بەشداری چالاكانەی عێراق بوو، هەروەها دەرفەتێكە بۆ خۆئامادەكردن بۆ پێشبڕكێ جیهانییەكانی داهاتوو، لەوانە پاڵەوانێتی مەلەوانی جیهانی 2024 لە دۆحە و یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی مەلەوانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە  و ڕایگەیاندووە : مەلەوانزان حەسەن عەلی خەلیل لە پێشبڕكێی 100 مەتری پەپوولەیی بە كاتژمێر (59.32) پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، لە كاتێكدا مەلەوانزان عەلی محەمەد عەلی پلەی چوارەمی بەدەستهێنا لە پێشبڕكێی 800 مەتری ئازاددا و پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا بە كات (8.59.75)، و مەلەوانزان حەسەن ساحیب كازم لە پێشبڕكێی 100 مەتری سنگدا پلەی شەشەمی بەدەستهێنا بە كات (1.10.90)، لە كاتێكدا مەلەوانزان عومەر ساهیب كازم ژمارەیەكی پێوانەیی تایبەتی لە پێشبڕكێی 50 مەتری پشتەوە تۆماركرد بەكاتی (29.11).
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: شەشەمین پاڵەوانێتی مەلەوانی عەرەبی كە چالاكییەكانی لە مەلەوانگەی شاری محەمەد بن زاید لە ئەبوزەبی بەڕێوەدەچێت، زیاتر لە (140) مەلەوانزانی كوڕ وكچ لە (16) وڵاتی عەرەبی بەشدار دەبن و تا (30)ی ئەم مانگە.
     جێگای سەرنجە هەڵبژاردە بەشداربووەكان نوێنەرایەتی هەڵبژاردەكانی: (بەحرێن، تونس، جەزائیر، جیبۆتی، سعودیە، سودان، سوریا، عێراق، عومان، قەتەر، لوبنان، لیبیا، مەغریب، مۆریتانیا، یەمەن و ئیمارات) دەكەن.