ئەمڕۆ لەكۆتایی گەڕی یەكەمی خولی ئەستێرەكان، یانەی تاڵەبە ڕووبەڕووی یانەی كەرخ دەبێتەوە

وەرزش
  • 28-10-2023, 10:40
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە یارییەكانی قۆناغی یەكەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق بە یارییەك كۆتایی دێت كە یانەی تەڵەبە لەگەڵ یانەی كەرخ كۆدەكاتەوە كاتژمێر نۆ ونیوی شەو لە یاریگای زەوڕا.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : یانەی تەڵەبە خۆی بۆ ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە ئامادە كردووە و هەموو ئەستێرەكانی خۆی یاری دەكات بەو هیوایەی سەركەوتن بەدەستبهێنێت لە یەكەم یاریدا لە خولەكە و بە ناوە نوێیەكەیەوە لە بەرانبەردا راهێنەری كەرخ  ئەحمەد عەبدولجەبار ئاواتەخوازە لەگەڵ پێكهاتە لاوەكەیدا ببێتە ڕكابەرێكی بەهێزی تیپی تەڵەبە و سەركەوتنی لێ بەدەستبهێنێت، بەتایبەتی كە وەرزی ڕابردوو یانەی كەناری ئاستێكی باشی پێشكەشكرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دوێنێ هەینی پێنج یاری ئەنجامدرا، كە لە ئەنجامدا كەربەلا بە دوو گۆڵ بۆ هەریەكەیان یەكسانبوون لەگەڵ نەفت وەسەت، قوە جەوی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوت بەسەر زاخۆدا  و كارەبا بە سێ گۆڵ بەەرانبەرگۆڵێك لە مینای بردەوە و یانەی هەولێر یەكسانبوون لەگەڵ نەفت بە گۆڵێك بۆ هەریەكەیان و سەركەوتنی دهۆك بەسەر شوڕتەبە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر.