بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووەوە پلەكانی گەرما دابەزن.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەش و هەوا ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاست، هاوكات كەشوهەوا روون دەبێت و وردە وردە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە ناوچەی باشوور و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەش و هەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە شەودا، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی باكوور و باشوور، لە كاتێكدا پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن ونزیكە لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی ناوەڕاست.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە لە هەموو ناوچەكانی وڵات نیمچە هەور و هەندێكجاریش هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باكوری وڵات كەمێك دادەبەزن.
ڕوونیشیكردەوە : دۆخی پێشبینیكراوی كەشوهەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو كە كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی كەم، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.