بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە بانكی ڕافیدەین كاراكردنی ڕاستەوخۆی سیستەمی كۆكردنەوەی ئەلیكترۆنی لە ژمارەیەك فەرمانگەی حكومەت ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكدا لە بانكەكەوە كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بەپێی ڕێنماییەكانی حكومەت لە جێبەجێكردنی سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی و بەكارهێنانی ئامێرەكانی خاڵی فرۆشتنی POS لە وەزارەتەكان و دامودەزگاكانی دەوڵەت و كەرتی تایبەت، بۆیە بانكەكە دەرئەنجامی ئەو بەشانە ڕادەگەیەنێت كە دەستیان كردووە بە چالاككردنی كۆكردنەوەی ئەلیكترۆنی و گۆڕینی مامەڵەی دارایی نەختینەیی بۆ ئەلیكترۆنی و كۆكردنەوەی پارە لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنی مۆدێرن، ئاماژەی بەوەشكرد كە 43 بەش لە وەزارەتەكان دەستیان كردووە بە چالاككردنی سیستەمی كۆكردنەوەی ئەلیكترۆنی.
بانكی ڕافیدەین لە میانی بەیاننامەكەدا پشتڕاستی كردەوە : چالاككردنی كۆكردنەوە بەردەوامە و خێراییەكەی لە زیادبوون و هەڵكشاندایە، بەم نزیكانەش هەندێك فەرمانگەی تر دەخرێنە ناوەوە.