بەغدا - INA- حەسەن فواز
عەممار موسا كازم، ئەمینداری ئەمانەی بەغدا، سبەی شەممە، دوای 40 ساڵ داخستنی ڕێگای سندباد لە ناوچەی زەعفرانیە ڕاگەیاند.
عەممار موسا كازم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پلانێكی یەكگرتوو هەیە لەنێوان ئەمانەی بەغدا و وەزارەتی ئاوادانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكان بۆ جێبەجێكردنی كاری فراوانكردنی شەقامەكان و كردنەوەی شەقامە داخراوەكان، ئەمە جگە لە دامەزراندنی پرد و فلای ئۆڤەر ، و بەغداش لە ئێستادا بەخۆیەوە دەبینێـت ".
هەروەها وتیشی، سبەی شەممە ڕێگای سندباد دەكرێتەوە، كە یەكێكە لە ڕێگا گرنگەكان و ماوەی 40 ساڵە داخراوە، یارمەتیدەر دەبێت بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە چوارڕێیانی زەعفرانیە.