كۆمسیۆن بۆ "ا ه ع" سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردن تەواوكراوە

  • 6-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: سەرجەم ئامادەكارییەكانی تایبەت بە هەڵبژاردن تەواوكراوە. لای خۆیەوە رەعد زیا بەرێوەبەری نوسینگەی هەڵبژاردن لەبەری رەسافەی شاری بەغداد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" تەواوی ئامادەكارییەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنیان تەواوكردووە". هاوكات موهەنەد مستەفا بەرێوەبەری راگەیاندنی كۆمسیۆن لەبەری كەرخ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: "بنكەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی تایبەت و گشتی ئامادەكراون". سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی دەرەوەش مەتین جادرجی سەرۆكی یەكەی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە رایگەیاند "ژمارەی ئەو وڵاتانەی كە هەڵبژاردنیان تێدا بەرێوەدەچێت بۆ 21 وڵات بەرزبوەتەوە".