بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی نوسینگەكانی فرۆشتنی زەوییە كشتوكاڵیەكان و قەدەغەكردنی دروستكردنی بینا بەبێ مۆڵەتی فەرمی.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی كرد بە ئامادەبوونی هەردوو بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری پۆلیس و هەواڵگری، لەگەڵ فەرماندەیی پۆلیسی بەغداد رەسافە و ژمارەیەك فەرماندەكانی وەزارەت.
شەمەری بڕیاریدا بە دەستنیشانكردنی زەویەكان بۆ زەوتكردن بۆ لیواكان لە پۆلیسی فیدراڵی و دروستكردنی 5 بنكەی پۆلیس لە دیوی رەسافە، و جەختیشیكردەوە: لەسەر هەڵوەشاندنەوەی نوسینگەكانی فرۆشتنی زەوی كشتوكاڵی و دروستكردنی بینا تەنها بۆ ئەو كەسانەی مۆڵەتی بیناسازی فەرمییان هەیە.
هەروەها شەمەری بڕیاریدا بە چڕكردنی كارەكان لەسەر دانانی كامێرای چاودێری لە ناوچەكان و دوو هێندەكردنی هەوڵەكان و دانانی خاڵی پشكنینی لەناكاو لە شەودا، جگە لە زیادكردنی ژمارەی هێزەكانی جێبەجێكردنی یاسا لە چوارڕێیانە گرنگەكان و چالاككردنی پاسەوانەكانی فریاكەوتن لە بەدواداچوون و كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی سواڵكردن.