بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدراڵی دامەزراندنی دەرچووانی دەستپێشخەری پەروەردەیی و پەسەندكردنی ناوەكانی ڕاگەیاند.
ئەنجومەنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەنجومەنی راژە بە سەرۆكایەتی مەحمود عەباس لە دانیشتنی (41) بەپەلەی خۆیدا بڕیاریدا كۆمەڵێك دەرچووی دەستپێشخەری پەروەردەیی دابمەزرێنێت كە دوای ئەنجامدانی پرۆسەی لێكدانی فەرمانبەری بۆ دڵنیابوون لەوەی كە دانەمەزراون.
ئاماژەی بەوەشكرد: بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (23358)ی ساڵی 2023، كە بریتییە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لە ئەنجومەنەكەمان و ڕەچاوكردنی دانانی دەرچووانی نافەرمانبەر لە دەستپێشخەری پەروەردەیی و خوێندنی باڵا و ئەركەكانی توێژینەوەی زانستی.
ئەنجومەن تەئكیدیكردەوە: كە بەردەوامە لە ڕێكارەكانی بە مەبەستی تەواوكردنی كارەكانی وردبینی و پشكنینی داتاكان بۆ باقی ئەوانەی لە بڕیارەكەی سەرەوەدا هاتووە، دوای وەرگرتنی زانیارییەكانیان لە لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە.
ئەنجوومەنی راژە لە بەیاننامەیەكی دیكەدا پەسەندكردنی دیاریكردنی ناوی یەدەگی ڕاگەیاند لەجیاتی ئەو كەسانەی كە دەستیان نەكردووە بە دیاریكردنی ئەو كەسانەی كە لە هەمواری سێیەمی یاسای ژمارە (6) ی ساڵی 2000 دا هاتوون، بەپێی هەمواركراو كە لە ساڵی 2022 دا دەستنیشانكراون.