بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی، داوای لە هاوڵاتیان كرد لەبری پارەی كاش كارتی بانكی بەكاربهێنن، هاوكات جەختی لەسەر پێویستی داڕشتنی پلانی بازرگانی گونجاو بۆ پاڵپشتیكردنی گشتگیری دارایی دیجیتاڵی(ئەلیكترۆنی) لە عێراق كردەوە.
بانكی ناوەندی لە راگەیندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: “عەلی موحسین عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە نوێنەرانی ئەم بانكە و ژمارەیەك كۆمپانیای پارەدانی ئەلیكترۆنی لە عێراقدا كاردەكەن، تیایدا گفتوگۆیان كرد ڕێگاكانی بەدواداچوون بۆ پڕۆژەكە بۆ بڵاوكردنەوەی ئامێرەكانی خاڵی فرۆشتن POS) ) و گۆڕینی دیجیتاڵی.”
ئاماژەی بەوەشكرد، "لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە گرنگترین تەحەددیاتی بەردەم پرۆسەی بڵاوكردنەوەی ئامێرەكانی خاڵی فرۆشتن POS) ) و گرنگی فراوانكردنی ڕووبەری جوگرافی بۆ ئەوەی هەموو ناوچەكانی وڵات بگرێتەوە، هەروەها چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم بەكارهێنانیان لە كارتی بانكی و یەكلاكردنەوەی بڕە پارەكانیان لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی نیشتمانی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق”.
بەپێ راگەیندراوەكە عەلاق جەختی لەوە كردەوە كە "بڵاوبوونەوەی ئامێرەكانی خاڵی فرۆشتن كاریگەری ئەرێنی لەسەر شەقامی عێراقی هەیە ،داوای لە هاوڵاتیان كرد كە كارتی بانكی بەكاربهێنن لەبری پارەی كاش".
ناوبراو جەختی لە "پێویستی ئەوە كردەوە كە ببێتە ئەولەویەت بۆ هەموو كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی و بانكەكان ، جەختیكردەوە "گرنگی داڕشتنی پلانی بازرگانی گونجاو بۆ پاڵپشتیكردنی گشتگیری دارایی دیجیتاڵی لە عێراق".