حەلبوسی و شاندێكی ئەنجومەنی شورای ئێران جەخت لەسەر پێویستی ڕاگرتنی شەڕی غەززە دەكەنەوە

سیاسی
  • 26-10-2023, 15:04
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندێكی ئەنجومەنی شورای ئێران جەختیان لە سەر پێویستی ڕاگرتنی شەڕی غەززە كرد.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیگەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی شورای ئێران بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی، ئیبراهیم عەزیزی”، لە كۆبونەوەكە ئاماژە بەوە كراوە كە “پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات، و كۆمەڵێك تەوەری بەرژەوەندی هاوبەش تاوتوێ كران”.


    هەروەها ئەوەیش هاتووە، "ئیبراهیم عەزیزی پەیامی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێرانی بە حەلبوسی گەیاند"، ئاماژەی بەوەشكرد، "لەبارەی ئەو پرسانەی كە جێگای نیگەرانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی شورای ئێران جەختیان لەسەر هاوكاری كرایەوە كە لە پێش هەموویانەوە پرسی فەلەستین، و هاودەنگی و پشتگیری گەلی فەلەستین وە كاركردن لەسەر پێویستی وەستاندنی شەڕ لە كەرتی غەززە."