بەغدا - INA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، وەرگرتنی 775 ملیۆن دیناری لە دۆسیەكانی گەندەڵی دارایی و ئیداری ڕاگەیاند.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، "سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد كەرخ/دادگای دووەمی لێكۆڵینەوەی كەرخ، كە تایبەتە بە دۆسیەكانی دەستپاكی، توانیانبڕی (775) ملیۆن دیناری عێراقی لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری سەبارەت بە پێویستی وەرگرتنەوەی ئەو بڕە پارانەی پەیوەندییان بە دۆسیەكانی گەندەڵیەوە دارایی و كارگێڕی هەیە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو بڕە پارەیە وەك بەرتیل دراوە لە بەرامبەر ڕەوانەكردنی پڕۆژەكان بۆ ژمارەیەك كۆمپانیا لە پارێزگای بەغدا، بڕە پارەكەش دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی ورد لەگەڵ ئەو تۆمەتبارانە وەرگیراوەتەوە كە تۆمەتبارن بە بەرتیلدان".