وەزیری دەرەوە جەخت لەسەر گرنگی پاڵپشتیكردنی هەوڵەكان دەكات كە ئامانج لێی ناردنی یارمەتییەكانە بۆ غەززە

سیاسی
  • 26-10-2023, 09:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، جەختی لە گرنگی پاڵپشتیكردنی هەوڵەكان كردەوە كە ئامانج لێی دروستكردنی شوێن، بەشێوەیەكی فراوانتر و بەردەوام، بۆ ناردنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ كەرتی غەززە.
    وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێكیدا ، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “فوئاد حسێن، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری كاروباری دەرەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا، پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، ئالێنا ڕۆمانۆڤسكی كرد ، و لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لەو بارودۆخە مەترسیدارانە كرد كە ناوچەكە كە بەخۆیەوە دەیبینێت و پێویستی كاركردن بۆ ڕێگریكردن لە فراوانبوونی سەنگەرەكان، و وەزیر جەختی لە گرنگی پشتگیریكردنی هەوڵەكان كردەوە بە ئامانجی كردنەوەی شوێن، بە شێوەیەكی فراوانتر و بەردەوام، بۆ ناردنی یارمەتییە مرۆییەكان بۆ كەرتی غەززە و وەستاندنی شەڕی دژی.