سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی ساڵح قەللاب وەزیری پێشووتری رۆشنبیری ئوردن پرسەنامەیەك رادەگەیەنێت

سیاسی
  • 25-10-2023, 21:43
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی كۆچی دوایی ساڵح ئەلقەللاب نوسەر و میدیاكاری دیار و وەزیری پێشوتری ڕۆشنبیریی ئوردن پرسەنامەسەكی ئاراستەی خانەوادەو هاوڕێیانی كرد.
    سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بۆ كۆچی دواییی نووسەر و میدیاكاری دیار و وەزیری پێشووتری ڕۆشنبیریی ئوردن، خوالێخۆشبوو ساڵح ئەلقەللاب، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێیانی دەكەم. هاوسۆز و هاوخەمیانم، لە یەزدانی مەزن داواكارم گیانی بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: خوالێخۆشبوو ساڵح ئەلقەللاب دۆستی دڵسۆزی گەلی كوردستان بوو، بۆیە هەمیشە بە ڕێز و پێزانینەوە لە هەڵوێست و پشتگیری و داكۆكیكاریی ئەو لە مافەكانی دەڕوانێت، گیانی شاد و یادی هەمیشە بە خێر بێت.