مالیكی و سامەڕائی پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی لە وڵات و ناوچەكە تاوتوێی دەكەن

سیاسی
  • 25-10-2023, 19:44
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی و سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم موسەننا سامەڕائی، پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی لە وڵات و ناوچەكەیان تاوتوێ كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، ئەمڕۆ لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم موسەننا سامەڕائی كرد.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: لە میانی دیدارەكەدا باس لە پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی لە وڵات و ناوچەكە كرا، و هەروەها كاردانەوەی دۆخی خاكی فەڵەستینی داگیركراو تاوتوێ كرا.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە هەردوولا جەختیان لە هەڵوێستی توندی عێراق كردەوە سەبارەت بەدۆزی فەڵەستین و مافی گەلی فەڵەستین بۆ ئازادكردنی خاكەكەیان و دامەزراندنی دەوڵەتی خۆیان، و هەروەها گفتووگۆكرا لەبارەی ئامادەكارییە بەردەوامەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنە خۆجێییەكان كە بڕیارە لە كۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت، و پێویستی یەكخستنی هەوڵەكانی نێوان هێزە سیاسییەكان و هەماهەنگی هەڵوێستەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی پشتیوانیكردن لە بەرنامەی حكومەت لە ژێر ڕۆشنایی سەقامگیری سیاسی كە وڵات بەخۆیەوە بینیوێتی.