لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران: سوپاسی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەین بۆ هەڵوێستە ئازایانەكەی لە وتارەكەیدا لە كۆنفرانسی قاهیرە

سیاسی
  • 25-10-2023, 19:16
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئێران ئیبراهیم عەزیزی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپاسی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، كرد بۆ وتارەكەی لە كۆنفرانسی قاهیرە، و هاوكات وتارەكەی بە "ئازایانە" وەسف كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە نوسینگەی خۆی پێشوازی كرد لە شاندێكی ئەنجومەنی شورای ئێران بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە ئیبراهیم عەزیزی، بە ئامادەبوونی سەرۆكی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق عەباس زاملی و باڵیۆزی ئێران لە بەغداد محەمەد كازم ئال سادق.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەعرەجی بەخێرهاتنی شاندی ئەنجوومەنی شورای ئێرانی كرد،و هەروەك پێداچوونەوە بە گەشەسەندنی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان بۆ زیاتر ئاسۆی خزمەتكردن بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات و هەردوو گەلی دۆست كرا.
    بەپێی بەیاننامەكە، ئەعرەجی جەختیكردەوە: كە رێككەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدایە و خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە دەكات، رونیشیكردەوە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە جددی بەدواداچوون بۆ تەواوكردنی ئەم ڕێككەوتنە دەكات، و جەختیشیكردەوە، لەسەر ئامادەیی تەواوی عێراق بۆ هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ ئێرانی دراوسێ لەم بوارەدا.
    لای خۆیەوە عەزیزی،  هەڵوێستەكانی عێراقی لە پێشوازیكردن لە سەردانكەرانی ئێرانی بەرز نرخاند، و سوپاسی حكومەت و گەلی عێراقی كرد بۆ بەخشندەیی و بەخشین و پێشوازی باش و میواندارییان.
    سەبارەت بە روداوەكانی ئێستای كەرتی غەززە و كوشتن و سزادانی بەكۆمەڵی خەڵكی سڤیل، ئەعرەجی جەختیكردەوە: ئەوە بەرپرسیارێتی هەموومانە كە هەوڵ بدەین هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە غەززە بوەستێنین، چونكە منداڵان و ژنان بەشێك نین لە شەڕەكە و دەبێت دوور بن لە شانۆی ئۆپەراسیۆنەكان و ئەو كارەساتانەی كە ڕوودەدات.
    لەبەرامبەردا عەزیزی سوپاسی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی كرد، بۆ هەڵوێستە ئازاییەكانی لە وتارەكەیدا لە كۆنفرانسی قاهیرە.