وەزراەتی كار میكانیزمی دابەشكردنی نزیكەی دوو ملیۆن پارچە زەوی بەسەر سودمەنداندا رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 25-10-2023, 17:55
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی میكانیزمی دابەشكردنی پارچە زەوی بەسەر سودمەندان ئاشكرا كرد، كە ژمارەیان بە نزیكەی دوو ملیۆن مەزەندە دەكرێت، هاوكات تەئكیدی لە تەواوبوونی ئامادەكارییەكانی بۆ دەستپێكردنی بەخشین بە خوێندكاران كردەوە.
    بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پاراستنی كۆمەڵایەتی عەبدولڕەحمان مەنسووری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دوای دەركردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێدانی پارچە زەوی بە سودمەندانی پاراستنی كۆمەڵایەتی، دەستە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ وەزارەتی نیشتەجێكردن و پارێزگارەكان ئەنجام دەدات بۆ دانانی میكانیزمێك بۆ ڕێكخستنی پرۆسەی دابەشكردنی پارچە زەوی بەسەر سودمەندان بە تەواوی شەفافیەت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ژمارەی ئەو كەسانەی كە دابەشكردنی زەوی دەیانگرێتەوە زیاتر لە یەك ملیۆن و نۆ سەد و سی و شەش هەزار كەسە، بەپێی ئەو داتابەیسەی لەبەردەستدایە لە وەزارەت و بەگوێرەی ئەو بڕیارەی لە ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە، و وتیشی: پێشتر پارچە زەویی دراوە بە ژمارەیەك لە سودمەندانی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە پارێزگاكانی واست و كەربەلای پیرۆز.
    سەبارەت بە وادەی دەستپێكردنی بەخشین بۆ خوێندكار، مەنسووری رایگەیاند: ئامادەكارییەكان تەواو بووە سەبارەت بەو خوێندكارانەی كە منداڵی سودمەندانی پاراستنی كۆمەڵایەتین، و دوای گەیشتنی ئەو پارەیەی لە وەزارەتی پەروەردەوە تەرخانكراوە، بەخشینەكە دەستپێدەكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد: فەرمانگەی پاراستنی كۆمەڵایەتی ئەمساڵ چەندین دەستكەوتی بەدەستهێناوە بە پێدانی سەبەتەی خۆراك بە سودمەندان لە ماوەی 12 مانگدا، هەروەها زیاتر لە 51 هەزار كەسی بەساڵاچوو هەیە كە خزمەتگوزاری تەندروستی وەردەگرن، ئەمە جگە لە دۆسیەی دابەشكردنی پارچە زەویی و یارمەتی خوێندكاران و قەرز كە دوێنێ لە لینكی وەزارەت دەستی پێكرد، جەختیشیكردەوە: وەزارەت بەردەوامە لە ئاشكراكردنی سەرپێچیكارانی مووچەی پاراستنی كۆمەڵایەتی و گەڕاندنەوەی هەموو پارەكان.