شێخ خەزعەلی: تاكە چارەسەر بۆ فەڵەستین ئەوەیە كە گەل مافە ڕەواكانی خۆی بەدەست بهێنێت و داگیركاری لاببات

سیاسی
  • 25-10-2023, 17:30
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە تاكە چارەسەر بۆ فەڵەستین ئەوەیە كە گەل مافە ڕەواكانی خۆی بەدەست بهێنێت و داگیركاری لاببات.
    شێخ خەزعەلی لە وتارێكدا لە میانەی فێستیڤاڵی میدالیای عێراق، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پێشهاتەكانی ڕووداوەكانی غەززە و كاردانەوەكانی كە ڕوودەدەن، هۆشداری ئەوە دەدەن كە ناوچەكە لە لێواری شەڕێكی تەواودایە، تەئكیدیشیكردەوە: كە ئەو پشتیوانی لە مەرجەعی ئاینی دەكات كە تاكە چارەسەر بۆ فەڵەستین ئەوەیە كە خەڵك مافە ڕەواكانی خۆی بەدەستبهێنێت و داگیركاریی لاببەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی لە غەززە دەگوزەرێت، شەرمەزارییە بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە بێدەنگن بەرامبەر بەو تاوانانەی بەرامبەر گەلی ستەملێكراو ئەنجام دەدرێت.
    رونیشیكردەوە: ئێمە چاودێری پێشهاتەكان دەكەین و لە هەر شوێنێك پێویست بێت ئامادەین ئەركی خۆمان جێبەجێ بكەین، پێویستە هەمووان بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن و بێدەنگ نەبن بەرامبەر بەو تاوانانەی كە ڕوودەدەن كە مرۆڤایەتی وێران دەكەن، هەروەها هیوای سەركەوتنی ڕوونی بۆ بەرخۆدانی فەلەستینی خواست.