بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیڤان فایق جابرۆ، وەزیری كۆچ و كۆچبەران، داوای بەگڕخستنەوەی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی جێبەجێكردنی پلانی نیشتمانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و داخستنی تەواوەتی دۆسێی ئاوارەبوون، پشتڕاستكردنەوەی داخستنی سەرجەم ئەو كەمپانەی و خێوەتگانە كە دەكەونە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵی.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “ئیڤان فایق جبرو، وەزیری كۆچ و كۆچبەران، بەشداریی لەو وۆركشۆپەدا كرد كە وەزارەت بە هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەك سازكرابوو بۆ خێراكردنی جێبەجێكردنی پلانی نیشتمانی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان، بە ئامادەبوونی جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، غولام ئیسحاق زای و چەندین لایەنی پەیوەندیدار و ڕێكخراوە فریاگوزاریەكان”.
وەزیری كۆچ لە وتارەكەیدا وتی: “زۆربەی ناوچە ئازادكراوەكان هەڵمەتێكی بەرفراوان بەخۆیەوە دەبنێت و هەوڵە جیاوازەكانی حكومەت بوون بۆ ئاوەدانكردنەوەی ژێرخانی ئابووری”، ئاماژەیە بۆ ئەوەی “هۆكارە ڕاستەقینەكانی ئاوارەبوون كۆتاییان هاتووە و هیچ پاساوێك نییە بۆ ئەوەی خەڵكی ئاوارەمان لە كەمپەكاندا بمێننەوە .”
جابرۆ "داخستنی هەموو ئەو كەمپانەی كە دەكەونە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵی" پشتڕاستكردەوە، ئاماژەی بەوەشكرد، "فاكتەرە سیاسییەكە ڕۆڵی سەرەكی دەگێڕێت لە نەگەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونی ڕەسەنیان"، جەختیشیكردەوە "پێویستی هێشتنەوەی دۆسێی ئاوارەبوونەكان دوور بكەونەوە لە ململانێ سیاسییەكان چونكە ئەركێكی ئەخلاقی و مرۆییە”.
جابرۆ ستایشی "هەوڵەكانی حكومەت دەكات كە نوێنەرایەتی ئەو بڕیارانە دەكات كە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران دەرچووە سەبارەت بە گەڕاندنەوەی سەقامگیری و پاڵپشتیكردنی گەڕاوەكان لە ناوچەكانی گەڕانەوە لە قەزای شنگال".