وەزیری نەوت تەواوی پرۆژەیەكی وەبەرهێنانی غاز لە كێڵگەی نەهران بن عومەر لەبەسرە راەدەگەیەنێت

ئابوری
  • 25-10-2023, 13:21
  • +A -A

    بەغدا-INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، تەواوبوونی ڕەشنووسی پڕۆژەی وەبەرهێنانی غازی بۆ كێڵگەی نەهران بن عومەر لە بەسرە ڕاگەیاند.


    لە ڕاگەیەندراوێكدا لە وەزارەتی نەوت، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی ڕای كرد بۆ تاوتوێكردنی ڕەشنووسی پڕۆژەی وەبەرهێنانی غاز بۆ كێڵگەی نەهران بن عومەر لە بەسرە ، بە توانای 300 پێی سێجا.”


    ئاماژەی بەوەشكرد، "لە كۆبوونەوەكەدا ئەوەی بەخۆیەوە بینی تەواوبوونی ڕەشنووسی پرۆژەی وەبەرهێنانی غاز بوو بۆ كێڵگەی نەهران بن عومەر لە پارێزگای بەسرە، كە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ وزە دەكرێت، پاشان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بۆ ڕەزامەندی".


    عەبدولغەنی جەختی لەوەش كردەوە كە “وەبەرهێنانی غاز لە كێڵگەی نەهران بن عومەرەوە بە یەكێك لە پڕۆژە گەورە و ئومێدبەخشەكانی بواری وەبەرهێنانی غاز دادەنرێت، بە توانای (300) مێگاققم، و بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەكرێت بە توانای  (150) پێی سێجا بۆ غازی خاو، و (150) پێی سێجا بۆ غازی ترش، جگە لە بەرهەمهێنانی بڕێكی زۆر لە غازی شل .


    جەختیشی كردەوە، "ئەم پڕۆژەیە بە كەڵك وەرگرتن لە شێوازی وەبەرهێنان (بووت) جێبەجێ دەكرێت، هەروەها لەلایەن كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی تایبەتمەند لەم بوارەدا جێبەجێ دەكرێت، ئەم پڕۆژەیەش لە چوارچێوەی پلانەكانی حكومەت و وەزارەت دێت بۆ وەبەرهێنان لە غاز بۆ بەرزكردنەوەی بەرهەمی نیشتیمانی".


    لای خۆیەوە عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەت ڕوونی كردەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە دامەزراندنی وێستگەی كۆكردنەوەی غازی خاو بە یەكەی پرۆسێسكردن، تۆڕی بۆری، تانك، وێستگەی ئاو، وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا، هەروەها سەكۆ و دەروازەیەك بۆ هەناردەكردن. ”