بەغدا -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ژمارەی ئەو كاندیدانەی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دوورخراونەتەوە ڕاگەیاند.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: “ژمارەی ئەو كاندیدانەی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دوورخراونەتەوە 461 كەسە، كە 54 كەسیان لێ دەركراون كە كەوتوونەتە بەر سنوورداركردنی تاوانكاری و 240 كەسی دیكەش كە كەوتوونەتە ژێر لێپرسینەوە و دادپەروەرییەوە”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەوانەی دیكەی ئەو كەسانەی كە دوورخراونەتەوە لە نێوان بەڵگەنامەی ساختەكردن و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان و ئەوانی دیكەدا دابەشكراون كە ڕێكارەكانی دەستپاكی دەیانگرێتەوە".