بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار و محەمەد شیاع سودانی سهركی ئهنجوومهنی وهزیران باسیان لە پێشکەوتنی جێبەجێکردنی بەرنامە خزمەتگوزارییەکان و هەنگاوەکانی چاکسازی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: "ئێوارەی ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پێشوازی لە عەبدولهتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار کرد .
ههروهها وتی" لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆكرا لەسەر بارودۆخی گشتی و پرسهكانی سەر گۆڕەپانی نیشتمانی، هەروەها پێشکەوتنی جێبەجێکردنی بەرنامە خزمەتگوزارییەکان و هەنگاوەکانی چاکسازیی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بەگوێرەی بهرناوی وەزاری، ئاماژەی بەوەشکرد" هەڵوێستەکانی حکومەت سەبارەت بە گەندەڵی و پێداچوونەوە بە تەحەددیات و قەیرانە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و گرنگی پشتگیریکردن لەو دەستکەوتانەی کە لە ئاسایش و سەقامگیریدا بەدەست هاتوون تاوتووێکران.