دەستگیرکردنی دووگروپێک کەیەکێکیان بازرگانی بە شوێنەوارەکان وئەوی دیکەیان گەمە بەنرخی دۆلاردەکەن

ئەمنی
  • 24-10-2023, 19:26
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری وئاسایش ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە گروپێکی دەستگیرکرووە کە بازرگانی بەشوێنەوارەکانەوە دەکەن و گروپێکی دیکەش گەمە بەنرخی دۆلارەوە دەکەن ئاماژەشی بەوەکرد کە بازرگانێکی ماددەهۆشبەرەکانیشی لە دیوانیە دەستگیرکردووە.
    بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتیەکە کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووه‌ وتێدا هاتووه‌" پاش بەدەستهێنانی زانیاری و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری تیمەکانی هەواڵگری وئاسایشی بەغداد توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە لەناوچەی کەڕڕادە بازرگانیان بەشوێنەوارەکانەوە کردووە وکەشوێنەواری دێرینیان بەدەستەوەبووە.
    هەروەها تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە توانیان 3 کەس لە ناوچەی عەرەسات دەستگیربکەن کە گەمەیان بە نرخی دۆلارکردووەو حەواڵەی دەرەکی وناوخۆییان ئەنجام داوە بەپێچەوانەی ڕانماییەکانی بانکی ناوەندی.
    وتیشی کە2 ملیاردینار و500000 دوالاری ئەمریکی دەستیان بەسەرداگیراوە جەلەدەستگرتن بەسەر 2500 دۆلاری ساختەی ئەمریکی و چەکێکی کڵاشینکۆف ودوو دەمانچە.
    هەروەها وتیشی کە بازرگانێکی ماددەهۆشبەرەکانیشی لەدیوانیە دەستگیرکردووە لە قەزای حەمزەی شەرقی لەدیوانیە.