بەغداد/ INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە وەرگرتنی دۆسێەی ئەمنی پارێزگاکان لە قۆناغی کۆتاییدایە.
وتەبێژی وەزارەت عەمید میری بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند" کە دۆسیەی ئەمنی پارێزاگاکان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی ئەویش پاش پێکهێنانی لێژنەیەکی ئەمنی و سەردانیکردنی مەیدانی.
وتیشی زەقترین ئاڵنگاری کە بەرەوڕوومان بووەتەوە ماددەهۆشبەرەکان و تاوانەکانە وەزارەتیش بەگشتی پلەی پێشکەوتووی بەدەستهێناوە لە بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان کارێکی زۆر نایابیش کراوە بۆ نەهێشتنی تاوانەکان بەتایبەتی لە بەغدای پایتەخت.
جەختیشی لەوەکردەوە کە وەزارەت کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی چالاکیەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکان.