بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی خانووبەرە 6 ڕێوشوێنی بۆ جێبەجێکردنی پێکهاتەکانی بەرنامەی حکومەت بۆ پاڵپشتی هاووڵاتیان ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بە پارەدارکردنی نزیکەی 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون کرد لە ماوەی ئەمساڵدا، دووپاتی کردەوە کە سهكۆی پێشکەشکردنی داواکاری قەرز لەقۆناغە کۆتاییەکانی.
بەڕێوەبەری گشتیی بانکی خانووبەرە، عەباس شههاب ئەحمەد، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، “بانکەکە پێکهاتەکانی بەرنامەی حکومەتی جێبەجێکردووە کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی هاووڵاتیان و ئاسانکاری بووه بۆ ڕێکارەکانیان، ئاماژەی بەوەشکردووە، بانکەکە پشتگیری دارایی بۆ نزیکەیی 5500 یەکەى نیشتەجێبوون كردووه كهلەماوەى نیوەى یەکەمى ساڵى ئێستادا لە زۆربەی پارێزگاکان عێراق تهواو دهبن.
ههروهها وتی" بانکەکە کار بۆ تەواوکردنی پارەدارکردنی سێ هەزار و 450 یەکەی نیشتەجێبوون دەکات لەماوەی دوو مانگی کۆتایی ئەمساڵدا، ئاماژەشی بەوەدا کە "پێویستە تەواوکردنی پارەدارکردنی سەرجەم داواکارییەکانی پێشووی قەرز تهواو بكرێن بهتایبهتی بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە نەیانبووە ودەرفەتی بەدەستهێنانی قەرزیان نهبووه بۆ کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون بەهۆی تەواوبوونی ئهو بڕه پارە دەستنیشانكراوهی بانکی ناوەندی.
جەختیشی لەوە کردەوە"ئهوان گهیشتوونه به قۆناغەکانی کۆتایی دابینکردنی سەکۆیەک بۆ پێشکەشکردنی داواکاری قەرز بە شێوەیەکی سەلامەت و زوڵاڵ، بۆ ئەوەی کراوە بێت بەڕووی هەموو هاوڵاتیاندا، ئاماژەی بەوەشکرد" کارکردن بۆ ئۆتۆماتیکیکردنی کارەکانی بانک و دابینکردنی سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بۆ کۆکردنەوە و پێدان و وهرگرتنهوهی پێشنه لههاوڵاتیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەبێ ئەوەی پێویست بکات سەردانی لقەکانی بانک بکەن.
ناوبراو ئهوهشی خستهروو كهئامێرەکانی چاودێری بانکی بەهێزکراون و سیستەمی مۆدێرن و پێشکەوتوو لە چاودێریکردنی ڕۆیشتنی پارە و پارەدارکردنی یەکەکانی نیشتەجێبووندا خراونەتە ڕوو.