بەغداد/ INA
کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەبەیاننامەیەدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەیاننامەکە وتی سبەی ڕۆژی چوارشەم لە ناوەڕاست و باکوور ساف وهەندێک هەوراوی دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت، لەباشووریش تەماوی و ڕێژنەبارانێکی سووک دەبارێت وپلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر نزمتردەبن.
ڕۆژی پێنجشەممەش لەسەرانسەری وڵاتدا ساف وهەندێک هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت.
ڕۆژی هەینیش لەناوەڕاست وباکوورساف وهەندێک هەوردەبێت، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باکوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت ولە باشووریش تۆزقاڵێکلەڕۆژی پێشتربەرزتر دەبێتەوە.
ڕۆژی شەممەی داهاتووش لەسەرانسەری وڵاتدا ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێت.