بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدولهتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری کۆمار و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵەکانی ئاواركردنی فەلەستینییەکانیان رهتكردهوه.
فهرمانگهی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبووەوە و لە میانی دیدارەکەشدا رهوشی سیاسی وڵات ومیکانیزمەکانی هەماهەنگی لە نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتی کۆمار لە پێشکەشکردن و پەسەندکردنی یاسای گرنگ تاوتوێ کران.
ههروهها وتی" لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی رهوشی کەرتی غەززە و گرنگی هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی و بەردەوامی بۆردومانکردنی خەڵکی سڤیل کرا. هاوکات هەڵوێستی پتەوی جەماوەری و فەرمی عێراقیان دووپاتکردەوە لە ڕەتکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ ئاوارهكردنی فەلەستینییەکان و مافی گهلی فهلهستینی له دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینی بە پایتەختی قودسی پیرۆزەوە.