سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ری كوردستان جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت تاوتووێ ده‌كه‌ن

سیاسی
  • 23-10-2023, 20:06
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانى ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بەڕێز عەلی باپیر.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاندووه‌" لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی و ئابووری و خزمەتگوزاری کرا لەسەر ئاستی نیشتمانی و پێشکەوتن لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لەگەڵ ئەو پاڵپشتییەی کە لەلایەن دەزگا حکومییەکانەوە دابینکراوە بۆ سەرخستنی مافە دەستوورییەکان، کە دیارترینیان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانە کە بڕیارە لە کانونی یەکەمی داهاتوودا بەڕێوەبچێت، هەروەها هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق کە بڕیارە لە شوباتی داهاتوودا ئەنجام بدرێت و جەختی کردەوە لە سەر گرنگی پاڵپشتی کردنی هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان بۆ هەموو لایەنەکانی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و ژیان.