ئاسایشی نیشتیمانی گۆڕێکی بەکۆمەڵ دەدۆزێتەوە کە شەهیدانی دەزگائەمنیەکانی فەللوجەی تیادا نێژرابوون .

ئەمنی
  • 23-10-2023, 19:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە کۆڕستانێکی دۆزیوەتەوە کە شەهیدانی دەزگائەمنیەکانی فەللوجەی لەخۆگرتووە.
    بەیاننامەی دەزگاکە کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد و ڕاوەدوونانی چەتەکانی داعش تیمەکانمان ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کرکوک بۆ دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی مەترسیداری داعش کەناسراوە بەئەبوقوسەی.
    وتیشی ئەو تیرۆریستە لە ڕیزەکانی ڕێکخراوی ویلایەتی فەللوجە کاری کردووە، لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا دانی بەوەدانا کە گۆڕێکی بەکۆمەڵ هەیە کە شەهیدانی هێزە ئەمنیەکانی تیادا نێژراوە وکەلەساڵی 2015 کوژراون.
    ڕوونیشی کردەوەکە تیرۆریستەکە بەلایەنی دادوەری حەواڵە کرا وڕێکاری یاسایی بۆ وەردەگیرێت.