هه‌ولێرـ INA
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، ئه‌ميندارى گشتيى هاوپه‌يمانيى پێشكه‌وتنى نيشتمانيى عێراقى كرد.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاندووه" له ديدارێكدا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و دوايين پێشهات و پهرەسهندنهكانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوهڕاستيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه و هه‌وڵدان بۆ ڕێگرى له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزييهكان، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ عێراق نه‌خزێته ناو كێشه و ئاڵۆزييه ههرێمييهكانهوه.