هه‌ولێرـ INA
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لهمارك سترۆ كونسولی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاندووه" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ مارك سترۆ كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و ڕووداوه‌كانى به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا نيگهرانيى خۆيان له ئه‌گه‌ر و مه‌ترسيى فراوانبوونى ئاڵۆزييهكان و لێكه‌وته‌كانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ربڕى و جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده ديپلۆماتييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بهرهدهواميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، كرده‌وه.
تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.